نوچەنێت
جارێكی دیكە مۆڵەتی كڕینی گاز بۆ عیراق درێژدەکرێتەوە. ئەمەش تەنیا بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانە.
ئاژانسەکانی هەواڵ، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشكرای كردووە، كە ئەمەریكا بۆ پێنجەمین جار مۆڵەت دەداتە عیراق کە گاز لە ئێران بکڕێت.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە مەرجێکی بۆ عیراق داناوە ئەویش ئەوەیە، كە پارەی كڕینی گاز لە ئێران لە ھەژمارێكی تایبەتی بانكی دابنێت، بۆ ئەوەی ئێران تەنیا بتوانێ بۆ پێداویستیە مرۆییەکان بەكاری بھێنێت.