نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینەوە بۆ وڵاتانی دیکە تەشەنەی کرد، نیگەرانی کۆمەڵگای جیهانی لێکەوتۆتەوە.
ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە، تاکوو ئێستا لە ٣٠ وڵاتی جیهان بڵاوبۆتەوە و ئەمەش زەنگێکی مەترسییە بۆ سەر جیهان.
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، یارمەتی چین و وڵاتانی دیکەی جیهان بکات.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمریکا وەک یارمەتی، بودجەیەکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تایبەت کردووە.
بەرپرسانی تەندروستی چین دەڵێن ”ئەم ڤایرۆسە، تاکو ئێستا گیانی ٧٠٠ کەسی ئەستاندووە و زیاتر لە ٣٤ هەزار کەسیش ناویان وەک تووشبوو تۆمار کراوە.