نوچە
سەرۆک کۆماری تورکیا، بەبۆنەی 26هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەنجامدەدات و پیرۆزبایی لێدەکات.
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بە ھۆی بیر و باوەڕی ئیخوانی، لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە.
جێی ئاماژەیە، کە یەکگرتوو، لە رابردوودا چەندین جار ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی باشوری کوردستانی بۆ پەروردەی فکری و ئایدیۆلۆژی ناردۆتە تورکیا.
راگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سهلاحهدین بههادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی حیزب و هەڵبژاردنەوەیان بۆ ئەمینداری گشتی و ساڵیادی راگەیاندنی ۲٦هەمین ساڵەی یەکگرتوو پپێشکەشکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان و ئەمینداری گشتی یەکگرتو تاوتوێی بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان کردووە و سەقامگیری دۆخەکە خواستی هەردوولایان بووە.