نوچە: ئاژانسەکان
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، یەکەم ئەمریکی لە شاری ووهانی چین دوای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 60 ساڵان بووە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا 34 هەزار و 888 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 724 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 123 کەس چاکبوونەتەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە چین، گیانلەدەستدانی ئەمریکییەکەی پشتڕاستکردەوە، کە کەسێکی تەمەن 60 ساڵانە و لە نەخۆشخانەیەکی ووهان گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی رەگەزی نەخۆشەکە ئاشکرا نەکرد.
بە گیانلەدەستدانی، ئەو کەسە دەبێتە یەکەم کەسی ئەمریکی و یەکەم بیانیش لە چین کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانلەدەستدەدات.
ئەمریکا لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەدەدا هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی، ئەوانەی لە چینن لە ماڵەکانیان نەچنەدەرەوە، ئەوانەی مەبەستی گەڕانەوەشیان هەیە، پەیوەندی بە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و خۆپیارێزی بکەن.