شلێر سەعید ـ هەولێر
مومۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی لە زووەوە دروستکراوە، دوای کەمێک دەبینین ڕێگاکان تێک چون، بەمەش زیانی زۆری دەبێت و تێچووی دووبارەی دەبێت. بۆیە چارەسەر بۆ ئەو گرفتە دەخەینەڕوو.
وۆكشۆپى (ڕەهەندە جوگرافيەكانى ڕێگاوبان لە هەرێمى كوردستان – گرفت و چارەسەر) لە زانکویکۆیە بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونى پ.د. وەلى مەحمود (سەرۆكى زانكۆى كۆيە) بەشى جوگرافياى فاكەڵتيى پەروەردە ٫ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر ٫ بە ناونيشانى«ڕەهەندە جوگرافيەكانى ڕێگاوبان لە هەرێمى كوردستان – گرفت و چارەسەر».
لە لێدوانێکی تایبت د. نالی جەواد، سەرۆکی فاکاڵتی جوگرافیا لە زانکۆی کۆیە، لە بارەی ۆرکشۆپەکەیان بە نوچەی ڕاگەیاند: کۆی گشتی ڕێگاوبانەکان گرفتیان هەیە هەریەکە و بەجۆرێک، ئێمە وەک بەش جوگرافیا بە ئەرکمان زانی، کە بەشێک پسپۆڕیمان لە ڕێگەوبانە، ویستمان لە ڕێگای توێژینەوەکان و لەڕوی زانستی وئەکادیمی کێشەکان دیاری بکەین و ڕێگە چاری بۆ دابنێین.
د. نالی جەواد گوتیشی، ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان چ ئەوەی لە زووەوە دروستکراوە یان ئەوانەی نوێن، لەزۆر ڕەهەندەوە فەرامۆشکراون، وەک لە ڕووی سرووشت و ژینگە جوگرافی جیۆلوجی ئاو هەوا گرنگی پێ نادرێت، بۆیە دوای کەمێک دەبینین ڕێگاکان تێکچوون، بەمەش زیانی زۆری دەبێت و تێچوی دووبارەی دەبێت.
ئەم مامۆستای زانکۆی کۆیە ئەوشی خستەڕوو، کە کاتێک ڕێگایەک دروست دەکرێت، جگە لە ڕەهەندی مرۆیی و ئابوری، دەبێ ڕەهەندی جوگرافی بەهەند وەربگیرێت، لەرووی جیۆلوجی و خاک و ئاو-وهەوا، ئەو سێ ڕەهەندە زۆر گرنگن، تا بتواندرێت زیاتر درێژەی پێ بدرێت و ئیدامەی هەبێ.
لەکۆتای دا نالی جەاد گوتی. هەندێ لایەنی پەیوەندیدار، کە بەشدارن لە ۆرک شۆپەکە، هەر ئەمڕۆ توێژینەوە و داواکارییەکانیان پێ دەدەین.