نێچرڤان بارزانی: توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندان بۆ تۆقاندنیان تاوانێکی زەقە

0

نوچە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاوڵاتیانە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بەردەوامی بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەكەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووريی ڕێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانە”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە “ئێمە لە كاتێكدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگيریی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر، كە مافی شایستەی گه‌لى عێراقە”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیشی كردووەتەوە “ده‌بێ هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com