بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی توندوتیژییەکان

0

نوچە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەیاننامەیەکی لەسەر ڕووداوەکانی دوو رۆژی ڕابردووی نەجەف و کەربەلا بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هاتووە “هێزە ئەمنییەکان چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ ئەو ڕووداوانە کرد، کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە نەجەف و کەربەلا ڕوویاندا، بەداخەوە چەند قوربانییەکی لێ کەوتووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکراکرادنی ئەوانەی لە پشت ڕووداوەکانەوەن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و رێگرتن لە هەر هێرشێک بۆ سەریان. هەروەها داواش لە خۆپیشاندەران دەکەن دان بەخۆدا بگرن و تەنها لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بمێننەوەو پارێزگاری لە سەروماڵی گشتی و تایبەتی بکەن.

رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو، کڵاوشینەکان، کە هێزێکی سەر بە موقتەدا سەدرن، هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی بێلایەنی پارێزگاکانی نەجەف و كەربەلا، چەندین خۆپیشاندەریان کوشت و بریندار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com