ترەمپ کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی راگەیاند

0

نوچە-ڕۆیتەرز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی ٧ی فێبریوەری)، سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدەی لە یەمەن راگەیاند.

لە بەیانی فەرمی کۆشكی سپیدا هاتووە: قاسم الریمی، سەرۆک و دامەزرێنەری قاعیدە لە یەمەن، بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئەمریکاوە کوژراوە.

دۆناڵد ترەمپ بە بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بدات رایگەیاند: الریمی لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و پەرەپێدان بە توندوتیژییەکان دەوری سەرەکی هەبووە و هەوڵیداوە پلان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دابڕێژێت.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، کە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو تێرۆریستە لە شاری “وادعی عوبەیدە”، لە ڕۆژهەڵاتی شاری “مەئرەبـ”ـی یەمەن کراوەتە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و لە ئەنجامدا”الڕیمی” کوژراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com