شلێر سەعید
كۆمپانیای سۆرگاز، كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی غازی كۆرۆمۆری له ئه‌ستۆیه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به هۆی ڕێگری له‌كاره‌كانیان له‌لایه‌ن گرووپێکی چه‌كداره‌وە ته‌قه له تانكه‌ره‌كانیان ده‌كرێ له چەند ناوچەیەک و به‌و هۆیه‌شه‌وه چەند ڕۆژێکە کێشەی کەمی و گرانی غاز دروست بووه.
كۆمپانیای سۆرگاز گوتی، له ساڵی 2014وه كۆمپانیاكه‌مان وه‌رگرتووه و ژماره یه‌كه‌م مۆڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له زیادبوونێكی ئاشكرا ده‌رچووه و بڕیاربوو یه‌كی شوبات بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ست به‌كار بكه‌ین و هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داناغاز كراوه.
لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، قادر سدیق، بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای سۆرگاز، لەم بارەوە ڕایگەیاند: له 2014-وه كۆمپانیاكه‌مان وه‌رگرتووه و یه‌كه‌م مۆڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئه‌و پڕۆژه‌یه له زیادبوونێكی ئاشكرا ده‌رچووه و بڕیاربوو یه‌كی شوبات بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌ستبه‌كار بكه‌ین و هەماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داناغاز كراوه.
قادر سدیق گوتیشی، لە ماوەی 72 سه‌عاتی داهاتوودا به‌ته‌واوی كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێ و نرخى گران نابێ. ئاماژەی بەوەشکرد، کە یه‌ك ملیۆن دۆلار جیاوازی كار له نێوان ئێمه و كۆمپانیای پێشوو هه‌یه و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكیش بۆ گواستنه‌وه‌ی غاز ئاماده‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێگەپێدراوی سۆرگاز ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێسته شه‌و و ڕۆژ ته‌قه له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز ده‌كرێ، لەلایەن گروپێکی چه‌كداری تایبه‌تەوە بۆیە داوا ده‌كه‌ین ده‌زگا ئەمنیەكان ئه‌و دیارده‌یه كۆنترۆڵ بكه‌ن.