مەرجی سەرکەوتنی عەلاوی چییە؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بتوانێت کاری بەهێز بکات، دەبێت هێزە میلیشیاکان لە چەک دابماڵێت.                                                                                

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، میلیشیاو گروپی چکداری جیاجیای هەزهەبی و تائیفی لە عیراق دروست بوون، کە جاودێران بە هۆکاری ئاڵۆزتربوونی دۆخی عیراقی دادەنێن.                                                                                                          

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە بەڵێنەکانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند”بۆ ئەوەی کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بتوانێت کاری بەهێز بکات و بتوانێت داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، پێویستە هێزە میلیشیاکان لە چەک دابماڵێت و تەنها چەک لەدەستی سوپای عێراق و هێزەکانی پۆلیسی عێراقیدا بهێڵێتەوە”.                                                      

مەیادە محەمەد، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوەی کە ئێستا لە بەغدا ڕوودەدات، هۆکارەکەی زۆری چەکە لە دەستی هێزە میلیشیاکان و هەموو جۆرە کەسانێک و هاوڵاتی ئاسایی، گوتی”ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بڕیارێک دەربکات، کە تەنها چەک لەدەستی هێزەکانی پۆلیسی و سوپادا بێت، ئەوکاتە دەتوانێرێت لەڕووی ئەمنییەوە عێراق باشتر بەڕێوە ببرێت”.                                                                                                                                            

 ئایا عەللاوی دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لە چەک داماڵینی میلیشیاکان؟ پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەڵێت”عەللاوی چەندین بەڵێنی دیکەشی داوە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانبین بزانین ئەو کابینەیەی کە پێکی دەهێنێت، دەتوانێت چی بکات و چی خزمەتێک پێشکەش بکات، ئایا دەستوور جێبەجێ دەکات؟، ئایا داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکات؟ بۆیە دەبێت چاوەڕاوانبین بزانین لە ماوەی داهاتوو چی بۆ عێراق دەکات”.                                     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com