نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، شوفێران لە هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین ئاگاداردەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٦-٢-٢٠٢٠ فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاگادراییەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووه: “سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ى هه‌ینى، له‌دواى نیوه‌ڕۆوه شه‌پۆلێكى سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا به‌فرێكى زۆر ببارێت و بگاته سه‌نته‌رى شاره‌كانیش، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كو ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام بێت، پاشان ببێته‌وه ساماڵ، بۆ به‌یانییه‌كه‌ى شه‌خته دروست بێت و پله‌ى گه‌رما له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌ژێر سفر بێت”.
هاتوچۆى هه‌ولێر داوا له شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كات، کە له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئاگادارییه‌كه به هه‌ند هه‌ڵبگرن و بۆحاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن، له حاڵه‌تی چوونیان دڵنیابن له بوونی پێداویستییه‌كانی ڕۆیشتن و لێخوڕین له‌ناو به‌فر و زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بده‌ن، هه‌ر بۆ خۆشیی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن، چونكه به‌پێى پێشبینییه‌كان، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ى سه‌رما و سۆڵه زۆر كاریگه‌رتره له شه‌پۆله‌كانى پێشوو.