لە هەولێر بەفر دەبارێت

0

کەشناسی ھەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6-2-2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا هاتووە “بارستەهەوایەکى جەمسەریى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، سەربارى بارانبارین، شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە”.

بەپێی کەشناسی سبه‌ى هەینى، بارانبارین دەست پێ دەکات ڕۆژى یەک شەممە کۆتایى دێت، تەواوى ناوچە شاخاوییەکان کە بەرزیان لە هه‌زار مه‌تر زیاترە، بەفریان لێ ده‌بارێت. ئەگەر هەیە له‌ سەنتەرى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەفر ببارێت، هەروەها له‌ سەنتەرى هەولێر بەفروباران بەتێکەڵی دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان، نزمترین پلەى گەرماى هەندێك ناوچە شاخاویە سنووریەکان لە دواى کۆتایى ئەم شەپۆلە بۆ نزمتر لە ١٠ پلە لەژێر سفر دادەبەزێت، ڕۆژى دووشەممە نزمترین پله‌ى گەرماى بەرەبەیان، له‌ژێر سفری پلەى سیلیزى دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com