گومان دەکرێت کارەساتی ئامانج بابانی و خێزانەکەی خۆکوژی نەبێت

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پەلە کراوە لە راگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەکەیان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٦-١-٢٠٢٠، جەبار ئەحمەد شەریف، بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گومان دەکرێت کوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەرەکەی و هامۆی کوڕیان خۆکوژی نەبێت.

بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوانی هەرێمی کوردستان گوتی: چوار قەوان لە ناو سەیارەی ئامانج بابانی و خێزانەکەیدا هەبووە و سەرچاوەکەی دیاری نەکراوە و نازانرێت لە چ دەمانچەیەک تەقێنراوە، ئەمەش گومانی بۆ دۆسیەکە دروستکردووە. بۆیە گومان دەکرێت کردەکە خۆکوژی نەبێت و کوشتن بێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com