نوچەنێت
دوای دانیشتنی دووەمی دادگا، بڕیاری بێتاوانی مەلا مەزهەر درا، رێخراوەکانی ژنان دەڵێن، هێشتا سکاڵای ترمان ماوەو پێویستمان بە یاسایەکی لەوە باشترە بۆ رێگەگرتن لە سوکایەتیکردن بە ژنان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٦-١-٢٠٢٠، دادگای کەتنی چواری هەولێر بڕیاری بێتاوانی مەلا مەزهەری دا، بەهار مونزیر بە نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ژنان گوتی” هێشتا سکاڵای تر ماوە”.
پارێزەری مەلا مەزهەر رایگەیاند، “داواکاری گشتی و دادگای کەتنی چواری هەولێر بڕیاریاندا، کە هیچ بەڵگەیەک لە دۆسیەکە دژی مامۆستا مەزهەر نییە”. مەلا مەزهەر رایگەیاند، “من مامۆستایەکی ئایینیم و کاری من بانگەوازی ئیسلامییە، ئەوان سوکایەتیان بەرامبەر بە کۆمەڵگە کردووە”.
بەهار مونزیر، نوێنەری رێکخراوەکانی ئافرەتان گوتی” دیارە پێویستمان بە یاسایەکی باشترە تا هیچ کەسێک نەتوانێ سوکایەتی بە ژنان بکات”. راشیگەیاند” کە سکاڵای تر لەسەر مەلا مەزهەر تۆمار دەکەن، سکاڵای کەسیش ماوە”.
رۆژی رابردوو وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند کە” کەناڵی سروشت کە کەناڵی مەلا مەزهەر خوراسانییە دادەخرێت”.