نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدار لە گەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق رایگەیاند ”عەلاوی کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەربێت، هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی عێراق هاوکاری دەبێت”.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 5-2-2020، له‌گه‌ڵ برونۆ ئوبێرت، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووه‌وه و رایگەیاند: هه‌ر بەربژێرێکی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش و پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌ركه‌وتوو بۆ گشت عێراق.
نێچیرڤان بارزانی جەختدەکاتەوە، هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر – به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وامده‌بن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و دانانی میكانیزمێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسای كردووە له ناوچه‌ی شنگال و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌كه؛ هەروەها بارودۆخی ئێستای به‌غدا و ناوزه‌دكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و دۆخی ئابووری و ئاسایش و مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌گشتی، لەو کۆبوونەوەیە باسکراون.
