خاڵە پێشنیارکراوەکانی کەمپەینی گێڕانەوەی مافی پلە بەرزکردنەوە

0

شلێر سەعی: هەولێر 

ئەمڕۆ( چوارشەممە٥/٢/٢٠٢٠)، بەشێک لە فەرمانبەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە شاری هەولێر، چەند خاڵێک دەستنیشان دەکەن.

لە لێدوانێکی تایـبەت سەعید حمەئەمین، ڕێکخەری کەمپین، دەربارەی گردبوونەوەکەیان بە نوچە-ی ڕاگەیاند: دوای کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بەشێک لە فەرمانبەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە شاری هەولێر، بڕیارماندا لەسەر چەند خاڵێکمان پێشنیار کرد، کە بریتین لە:

  • هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی مافی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کە زیاتر لە چوار ساڵە حکومەت کاری پێ دەکات، لە کاتێکدا دۆخی ئابووری و دارایی حکومەت بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی سەختی ئابووری گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتووە.
  • قەرەبووکرنەوەی ئەو ساڵ و پلەیانەی، کە پێشتر مافی فەرمانبەران بووە و نەدراون، چونکە ناونیشانی وەزیفی تەنها لایەنی دارای و موچە ناگرێتەوە، بەڵکو لە ئەنجامی پلەبەرزکردنەوە کۆمەڵێک مافی کارگێڕیش دەگرێتەوە.
  • داوای بەدواداچوون لە پەرلەمان وەک بەرزترین دامەزراوەی نوێنەرایەتی خەڵک و پاڵپشتی ڕێکخراەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان و سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتە جیاوازەکان، دەکەین.

کەمپەین بە نوێنەرایەتی ئامادەبووان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ئەم یاداشتە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی دەکات و بەدواداچوونیش بۆ کاردانەوە و هەنگاوەکانی دوای ئەم یاداشتنامەیە دەکات.

سەعید حەمەئەمین گوتیشی، یاداشتنامەکە وێنەیەکی ئاراستەی هەریەک لە: پەرلەمانی کوردستان، دیوان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میدیا کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com