فارس عیسا: دەبێ باشترین نوێنەر دیاری بکەین

0

شليَر سەعيد: هەولێر 

نوێنەری هەرێم لە بەغدا رایدەگەیەنێت، ئەوەی بۆ كورد گرنگ بێت لەكاتی كابینەی حكومەتی عێراق، دەبێ ئێمە باشترین كادیری خۆمان بنێرن لە كەسانی بەتوانا، نەك كەسانێك زیان بە كورد بگەیەنێت. 

دوای راسپاردنی كردنی محمد توفیق عەلاوی، بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كە وەزیرەكان دەگۆڕێن و نابێ سەر بە حزبەكان بێت، بەڵام جارێ دیارە نییە ئەو بڕیارە چۆن دەبێ، ئایا بۆكوردیشە یان تەنها مەبەستی عێراقە. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لەربارەی حكومەتی نوێی عێراق و بەشداری كورد لە پۆستی وەزیرەكان ڕایگەیاند: زۆر شت لە ڕاگەیاندنەكان دەوترێت و ئەوەی لە ڕاگەیاندنەكان دەگوترێت جیایە لەگەڵ ئەوەی بە ڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

فارس عیسا گوتیشی، تا ئێستا محمد توفیق علاوی، لەگەڵ ئێمە قسەی نەكردووە، تا پێمان بڵێت چیمان دەوێت. ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە عێراق بارودۆخ جێگیر نییە، هەتا ئەوەی لە مەیدانەكانی خۆپیشاندانیشە ئەجێنداو دەستی سیاسی لە پشتە، ئیتر هەر كەسێك بەربژێر بكرێت، دەبێت سەر بە لایەنێكی سیاسی بێت.

 فارس عیسا ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەوەی بۆ كورد گرنگ بێت لەكاتی كابینەی حكومەت و گۆڕینی ئەو وەزیرانەی كورد، كە ئێستا هەیە دەبێ ئێمە باشترین كادیری خۆمان بنێرن لە كەسانی بەتوانا، نەك كەسانێكی دیكە نوێنەرایەتی كورد بكەن و سەربە كورد نەبێت و زیان بە كورد بگەیەنێت.

دەربارەی ئەوەی ئایا تا ئێستا هیچ كانیدێكی كورد بةربژێر كراوە فارس عیسا گوتی ”تا ئێستا هیچ نەكراوە و كەسیش كاندید نەكراوە بۆ پۆستی وەزیر لە عێراق، چونكە تا ئێستا گفتوگۆی جددی نەكراوە لەكەڵ عەلاوی؛ دەبێت علاوی تا سەری مانگ، كارنامەی خۆی پێشكەش بكات، ئەوكات گفتوگۆكان دەست پێدەكات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com