نوچە-سپۆتنیک
سەرچاوەیەک، کە نەیسیتووە ناوەی ئاشکرا بێت بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسیای گوتووە، کە سبەی پێنجشەممە ٦-ی فێبریوەری، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی پارێزگای ئیدلیب کۆدەبێتەوە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئیدلیب بۆتە مەیدانی گرژی و بەریەککەوتنی سوپای تورکیا وسوریا.
ڕۆژی ڕابردوو، ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە لایەنەکانی ئەم گرژیانە کردووە، کە کۆتایی بە شەڕ و بەریەککەوتنی سەربازی بهێنن.
هاوکات سوپای بەشار ئەسەد، ئامادەیی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا خستۆتەڕوو.
ئەم گرژیانە دوای ئەوەی دێ، کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئەسەد، چوار سەربازی تورکیا کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.