ئەو چەكدارانەی رێگریان كرد دەستگیركران

0

شلێر سەعید: هەولێر

پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە كێشەی غاز چارەسەر بووە و جارێكی دیكە ئەو كێشانە دووبارە نابنەوە، دەشڵێت ”ئەو چەكدارانەی ڕێگربوون لە هێنانی غاز لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت. 

سەرەتا بەهۆی ناكۆكی نێوان دوو كۆمپانیا، كە كۆمپانیای پێشوو ئامادە نەبوو غاز ڕادەستی كۆمپانیا نوێەكە بكات، كە تەندرەی بۆ دەرچوو بوو، دوای ئەو بەهۆی ڕێگری كردن لە لایەن چەند چەكدارێك نەیان هێشت غاز بێت، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان، لە دوێنێوە  لیوای نەوت و غاز ڕۆشتون بۆ کێڵگەی کۆرمۆر بۆ پاسەوانی و بارکردنی غاز دەکەن و ئێستا غاز باردەکرێت.   

لە لێدوانێكی  تایبەت، ئەرشەد حسێن لورانی، لە لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێیەكان، لە پەرلەمانی كوردستان، دەربارەی كێشەكانی بەهۆی غاز و رێگری چەند چەكدارێکی ناسراو، بە نوچەی ڕاگەیاند: بێگومان غاز یەكێكە لە پێداویستییە هەرە گرنگەكانی خەڵك، ئەو ڕووداوە كارێكی زۆر خراپبوو نەدەبوو ڕووبدات و ئەوانەی ئەو كارەیان كرد، بەرژەوەندی كەسی لە پشت بوو نەك حزبی. سەبارەت بە چەكدارەكان ناسراون و دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دا دەكرێت. 

  ئەرشەد حسێن گوتیشی، ئێستا ئەو كێشەیە نەماوە و لیوای دووی نەوت و غاز، سەربە وەزارەتی ناوخۆ چونەتە شوێنەکە و ئێستا كێشەنەماوە، چونکە ئەوان پاراستنی غازیان لە ئەستۆ گرتووە.

ئەندامەكەی پەرلەمان ئاماژەشی بەوەشكرد، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە دەبێت لە داهاتوودا لیواكانی تایبەت بە نەوت و غاز، جددیانە تر پارێزگاری بكەن، تا شتی وا دووبارە نەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com