نوچە-ئاژانسەکان
میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لە دیدار لەگەڵ عەبدولکەریم هاشم، جێگری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، جەخت لە سەر یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.
بە گوتەی بۆگدانۆف، مۆسکۆ پاڵپشتی تەواوی عێراق دەکات، بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خۆی و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی عێراق، بە رێگای دیپلۆماسی.
ئەم بەرپرسەی ڕوسیا هەروەها دەڵێت، دەبێ بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت.