ئەردۆغان: بە رێککەوتن ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانێ و گرێ سپی ئەنجام درا

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانێ و گرێ سپییان ئەنجامداوە. دەشڵێت “رێگەنادەین رژێمی سوریا سەربازەکانمان شەهید بکەن”.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 5-2-2020)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکیدا لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئەنجومەنی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە کرد “لە تۆڵەی سەربازەکانمان 76 سەربازی سووریامان کوشتووە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت “لەکاتێکدا ئاسایشی سەربازانمان دەستەبەر ناکرێت، هیچ ناڕەزاییەکتان لەوە نەبێ کە ئێمە مافی خۆمان بەکاردەهێنین و خۆمان کارەکە ئەنجامدەدەین. ئەگەر رژێم لە مانگی شوباتدا لە خاڵە چاودێرییەکانمان پاشەکشێ نەکات، تورکیا ناچاردەکات خۆی ئەم کارە ئەنجامبدات”.

لەبارەی مانەوەی تورکیا لە سووریا ئەردۆغان گوتی، تورکیا نیازی مانەوەی هەمیشەیی لە سووریا نییە و لەوکاتەی وڵاتەکە کەوتە دۆخێکی سەقامگیر و کارەکانی دەستوور تەواوکران و رێکخراوە تیرۆرستییەکان ئەو وڵاتەیان جێهێشت، تورکیا دەڕوات.

هەروەها ئەردۆغان رووی دەمی کردە روسیا و رایگەیاند “تاکە چاوەڕوانیمان لە روسیا ئەوەیە لە سوریادا زیاتر لە هەستیارییەکانی تورکیا تێبگات”.

رەخنەی تووندیشی لە ئەمریکا گرت بەوەی لە دژی تورکیا پشتیوانی یەپەگە دەکات و ئاماژەی بەوە کرد “تاکە خەمیان ئەوەیە چۆن پەیەدە، یەپەگە واتا پەکەکە، زیاتر پڕچەک بکەن. دەڵێن با وەها پڕچەکیان بکەین، کە بتوانن دژی تورکیا بوەستنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com