شلێر سەعید: هەولێر
دوای ئەوەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا دەست بە بڕینی کارەبای زیادە ڕۆیی بکرێت، ئێستا لەشارەکانیش دەستکراوە بەم هەڵمەتە. پارێزگاری هەولێر رایگەیاند بەم هەنگاوە هاوکاری وەزارەتی کارەبا بکەین، تاوەکو دۆخی کارەبا باشتر بکەین”.
لە لێدوانێکی بە نوچە، هاوکار رەندی خانی، راگەیاندنی قایقامیەتی قەزای کۆیە لەم بارەوە رایگەیاند: ئه‌مڕۆ (۵ـ۲ـ۲۰۲۰) به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا یوسف حسن، قائیمقامی قه‌زای كۆیه، لیژنه‌ی برینی كاره‌بای زیاده‌ڕۆی له قەزای كۆیه ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد. له هه‌ڵمه‌تەکەی لیژنەکە هه‌ستان به بڕینی كاره‌بای زیاده‌ڕۆی له ماڵان و دووكان و شوینه گشتییه‌كان.
راگەیاندنی قایقامیەتی قەزای کۆیە گوتیشی، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ برینی سه‌رجه‌م ئه‌و زیاده‌رۆییانه‌ی كراوه‌ته سه‌ركاره‌بای گشتی له‌سنوری قه‌زای كۆیه.




