نوچە
پارێزگاری ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، باندێکیان دەستگیر کردووە، کە کاریان ئەنجامدانی سەرپێچی بووە لەسەر تۆڕهکانی کارەبا و ژمارەیەکیش لە لیستدان دەستگیر بکرێن.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 5-2-2020)، فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: “لە ماوەی چەند ڕۆژى ڕابردوودا باندێک له ههولێر دهستگیر كراون، كە کاریان ئەنجامدانی سەرپێچی بووە بۆ دزینی کارەبا و سەرپێچیکردن لە تۆڕهکاندا”.
فرسەت سۆفی گوتیشی “ژمارەى ئهو بانده حەوت کەس دەبن و ژمارەیەکی دیکەش ھەن لهژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن، ههمووشیان دەدرێنە دادگا و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.