عیراقییەکان لە شارى ووهانى چین رزگارکران

0

نوچە

جه‌واد موسه‌وى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌و 58 عیراقییه‌ى له‌ شارى ووهانى چین ده‌گوازرێنه‌وه‌، براونه‌ته‌ تاران و له‌وێ تیمێكى پزیشكى عیراقى پشكنینیان بۆ ده‌كات.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتریش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، خوێندكاره‌ عیراقییه‌كانى ووهان و كه‌سوكاریان له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ له‌و شاره‌ ده‌رهێنراون و له‌ رێگه‌دان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌.

ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عیراقییه‌كانى شارى ووهانى چین، له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ و له‌ تارانى پایته‌ختى ئێران ده‌مێننه‌وه‌.

موسەوی رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌وێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكى عیراقییه‌وه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دڵنیابونه‌ له‌ سه‌لامه‌تیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com