نوچە
بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ئاشكرای دەکات، کە به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر-ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 800 مێگاوات كه‌میكردووه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی دوێنێ (سێشەممە 4-2-2020)، کاتژمێڕ 8:30 ئاگر لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتووەتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا داناوە، کە کەمکردنی 800 میگاوات کارەبا، دەکاتە کەمبوونەوەی نزیکەی سێ کاتژمێر لە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئومێد محمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له وێستگه‌ی غازی كۆرمۆر، كه بووه هۆی كوژانه‌وه‌ی به‌شێكی وێستگه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غاز، نزیكه ۸٠٠ مێگاوات كاره‌با كه‌میكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ده‌شڵێت، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، توانراوه بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و نه‌هێڵدرێت كوژاندنه‌وه‌ی گشتیی كاره‌با رووبدات.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە له ئێستادا ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی غازن، تا ئاستی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه.