نوچە
تاکو ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە نزیک پێنجسەد کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 5-2-2020)ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 24 هەزار و 567 کەس. هەروەها 939 کەسیش چارەسەر کراون.
هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 229 کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، تایلەند، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، تایوان، ئەمریکا، مەکاو، مالیزیا، ڤێتنام، فەرەنسا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، ئیتاڵیا، فلیپین، رووسیا، بەریتانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ 493 کەس، کە یەکێکیان هاوڵاتی فلیپینە، یەکێکیش هاوڵاتی هۆنگ کۆنگە و ئەوانی دیکە هاوڵاتی چینن.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
راستەوخۆ ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان: