قوباد تاڵەبانی کەناڵێک دەداتە دادگا

0

شلێر سەعید: هەولێر

یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان لە راپۆرتێکدا ناوی قوباد تاڵەبانی دەهێنێت و تۆمەتباری دەکات بە گەندەڵی، گوتەبێژی نابراویش دەڵێت ”سکاڵایی یاسای لەسەر ئەو کەناڵە تۆمار دەکەن”.

لە روونكردنە‌وە‌یە‌كدا سەمیر هەورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران دەڵێت، لەكەناڵی (NRT) راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، کە گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێ دە‌نگ بوونی لە‌ دیارنە‌مانی داھاتی نەوتی حكومە‌تی ھە‌رێم، بڕێك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت.

گوتەبێژەكەی قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، بە پێویستی دەزانین بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر کەناڵی NRT تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی چیتر بەناوی کاری رۆژنامەوانییەوە، پەنا نەباتە بەر ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستن و چەواشەکاریی بۆ مەرامی تایبەت. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، ئۆمێد پاڵانی، پارێزەر و ڕاوێژكار لەم بارەوە ڕایگەیاند: خۆی ئەوە پێی دەگوترێت تەشهیر و بە پێی دەقی یاسایی ئەوەی ناوی دەزرێندرێت، دەتوانێ‌ یان داوی قەرەبووی ماددی بکات یان دادگا پابەندنابێ بەو بڕە پارەی دەنوسرێت، دوای ئەوەی لەلای دادگا دەیسەلمێنن جێگیر دەبێت بە بەڵگەوە، كە ناوزڕاندنەکە كراوە و راستە و كەسەكە لە رووی كەسایەتییەوە و مەعنەوی ماددە زەرەرمەند بووە، لێزانێك دادەنێن ئەو لێزانە بڕێك پارە دیاری دەكات بەناوی مادی و ئەدەبی پێدەڵێن.

ئۆمێد پاڵانی گوتیشی، ئەو كەسەی ناوی زڕاوە، دەتوانێ‌ لە دادگای لێكۆڵینەوە داوا بكات سزای بدات، ئەوكات سزاكە یان بە پێ بژاردن دەبێت بەپارە یان زیندانی كردن بۆ یەك ساڵ.

رووی یاساییەوە هەر دەزگایەك یان كەسێك ناوزڕاندنی یەكێك بكات، بەپێی ماددەی 9-ی یاسای  ژمارە 35 پێبژاردن دێتە سەر كەسی یەكەم و ئەوانەی بەرپرسی نوسینەكەن و ئەو (پێ بژاردنەش) لە 5 ملیۆنەوە دەستپیدەكات تا 20 ملیۆن سزادانە و خاوەن ماف دەتوانێ‌ سكاڵا لە كەناڵەكەش و نوسەرەكەش بكات.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com