نوچە
بەھۆی نەبوونی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و کەمی کارەبا و نەوت، دانیشتوانى شارۆچکەی عەربەت خۆپیشندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4-2-2020)، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانى شارەدێی (عەربەت)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دژی کەمی کارەبا و نەبوونی نەوت ڕژاونەتە سەرشەقام و داوای چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکیی سلێمانی و گەرمیانیان داخستووە و ڕێگە نادەن ھیچ ئۆتۆمبێلێک ھاتوچۆ بکات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى سلێمانى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌مباره‌یه‌وه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت شۆفێرانی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی سلێمانی – عه‌ربه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌هۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانه‌وه، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی سلێمانی – عه‌ربه‌ت هاتوچۆی تێدا وه‌ستاوه و شۆفێران ده‌توانن ڕێگه‌ی دووكان به‌كار بهێنن.