نوچە
(ئەمڕۆ (سێشەممە 4-2-2020) ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لەهەرێمی کوردستان و پێی زانياريیەكان، زۆرترین جۆری شێرپەنجە لە كوردستان شێرپەنجەی مەمکە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دوایین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت ”لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمک بەپلەی یەکەم دێت”.
دکتۆرە چنار سنجاوی، بەرپرسی هۆبەی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: گوتی لە ساڵی 2019دا ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە گەیشتۆتە 6 هەزار و 934 توشبوو، لەو ژمارەیەش، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، 1 هەزار و 514 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراوە.
لەدوای شێرپەنجەی مەمکیش شێرپەنجەی قۆڵۆن دێت، کە ژمارەی توشبووان 591 کەسە، دوای ئەویش جۆری سێیەم دێت، شێرپەنجەی سییەکان دێت، کە 520 توشبووی لە ساڵی 2019 دا تۆمارکراوە.