نوچە-ئاژانسەکان
محەممەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە دیدار لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت دەکاتە سەر وەڵامدەر بوونی حکومەت بەرامبەر بە داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی.
عەلاوی لەم دیدارەدا بەڵێنی پێکهێنانی دەوڵەتی تێکنۆکرات دەدا و جەختیش لە سەر جێبەجیکردنی ویست و داواکاری خەڵکی ناڕازی دەکاتەوە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی بۆ عێراق دەدەن و پشتیوانی لە کابینەی نوێ دەکەن.