مەزڵۆم کۆبانێ دەستخۆشی لە بڕیارێکی ئەنەکەسە دەکات

0

نوچە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە (٣-٢-٢٠٢٠) مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، دەستخۆشی لە بڕیاری كردنەوەی بارەگاكانی ئەنەكەسە كرد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەکات.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی “بڕیاری برایان لە ئەنەكەسە بە دووبارە كردنەوەی بارەگاكانیان، هەنگاوێكی گرنگە لە چوارچێوەی بنیاتنانەوەی متمانەدا”.

کۆبانێ هەروەها نووسیویەتی “پیرۆزبایی لەم هەنگاوە دەكەین، پابەندبوونیشمان دووپات دەكەینەوە بە خستنەگەڕی هەموو تواناكان بۆ لەیەكتری نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و یەكخستنەوەی ڕیزەكانی كورد، كە بە شێوەیەك بێت لەگەڵ بەرپرسیارییەتی سەر شانی هەموو لایەك بگونجێ، هەموو لایەكیش پشكداری كارایان لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی دادوەرانە بۆ پرسی كورد لە سووریا هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com