نوچە
یۆنامی بۆ جارێکی دیکە ھۆشداری دەداتە بەرپرسانی باڵای عێراق و جەخت لەسەر لە ئازادی رادەبڕین دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) هۆشداری دراوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق، لە بە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەران و دەڵێت ”پێویستە ئازادی رادەبڕین، بۆ هەمووان فەراهەم بكرێت”.
لە راگەیەندراوەکەی یۆنامی ئماژە بەوە کراو، کە راوەدونان و ترساندنی ئەو كەسانەی بە ئازادی رای خۆیان دەردەبڕن، لاوازكردنی مەودای بەجێهێنانی خواستە رەوانەكانی گەلی عێراقە و قەیرانەکان درێژتر دەکاتەوە.