داویین ئاماری زیانە گیانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

0

نوچە: ئاژانسەکان

ژمارەی ئەو کەسانەی گیانلەدەستدەدەن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژ لەدوای رۆژ رووی لە هەڵکشانە و بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا لانیکەم 427 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریی ئەو داتایانەی حکومەتی چین بڵاویکردوونەتەوە، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتە لانیکەم 425 کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ ئەمڕۆ (سێشەممە 4-2-2020) یەکەم حاڵەتی مردن تۆمارکرا، کە ئەمەش دەبێتە دووەم حاڵەتی مردن لە دەرەوەی چین، پێشتریش بە هەمان هۆکار لە فیلیپین کەسێک گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 427 کەس.

سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، لە چین 20 هەزار تووشبووی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 20 هەزار و 438 کەس، لە وڵاتانی جیهانیش، کۆی ژمارەی تووشبووەکان گەیشتووەتە 151 حاڵەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com