عامری پشتگیری سەدر دەکات

0

نوچە

هادی عامری، لەسەر سووکایەتیکردن بە موقتەدا سەدر، رایدەگەیەنێت “سوکایەتیكردن بە موقتەدا سەدر، لەلایەن چەند قەڵەم بەدەستێکی بەکرێگیراو، رەتدەکەینەوە”.

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، داوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکانی کرد، لە چەند گۆڕەپانێکی خۆپیشاندان، شەڕ و رووبەڕووبونەوە لەنێوان کڵاوشینەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، بە خائین و هاوبەشی گەندەڵکاران ناوی دەبردرێت.

بۆ پشتگیری کردنی سەدر، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر سووکایەتیکردن بە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: سوکایەتی بە رەمزە ئایینییەکان، بە تایبەت بە موقتەدا سەدر، لەلایەن چەند قەڵەم بەدەستێکی بەکرێگیراو، رەتدەکەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com