نوچە
بە سەرپەرشتی د.کامەران عباس شێخانی، بەڕێوبەری گشتی کۆیە و بە ئامادەبوونی یوسف حسن، قایمقامی قەزای کۆیە و بەڕێوەبەری پەروردەی کۆیە و نوێنەری ئاسایشی رۆژهەڵات و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و ڤێرتێنەری کۆیە و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەندروستی تەق تەق كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کۆیە لە ئەکاونتی بەڕێوەبەرایەتیان ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و وڵاتانی جیهان كراو پلان و بەرنامە و كاری نوێ بۆ چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە شاری کۆیە دانرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە کۆبوونەوەکە باس گرینگی راگەیاندن کرا لە هۆشیارکردنەوەی خەڵکی و باس لە شێوازەکانی خۆپارستن بکرێت.
هاوکات ئارام کەریم، لێپسراوی هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەکان راگەیاند ”و گرنگ بوو و تێیدا بڕیاردرا بە دروستكردنی ژوورێكی عەمەلیاتی بەردەوام بۆ پرسی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەگەری حاڵەتی تووشبوونی هەر كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگرتن لە نەخۆشییەكە.

