کاتی لابردنی باجی سەر کارتەکانی مۆبایل ئاشکرا دەکرێت

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا حکومەتی ناوەندی وەڵامی نوسراوەکەی ئێمەی نەداوەتەوە، بۆ لابردنی باجی سەر کارتەکانی مۆبایل.                                  

لە خولی ڕابردوو پەلەمانی عێراق، دانانی باجی سەر کارتی کۆمپانیاکانی مۆبایلی بەبڕی ١٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ هەر کارتێکی ٥٠٠٠ دیناری، لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دیاریکردووە، تائێستاش هەر بەردەوامە و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین جار حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە، کە ئەو باجە کۆمپانیاکانی هەرێم نەگرێتەوە، چونکە ئەوە بارگرانی بۆ هاوڵاتیانی دروستدەکات.                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئازاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، لە بارەی باجی سەر کارتی مۆبایل، ڕایگەیاند”لابردنی باجی سەر کارتی کۆمپانیاکانی مۆبایل، پەیوەستە بە ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گفتوگۆکردنی لە پەرلەمان، چونکە دانانی باجی سەر کارتەکانی مۆبایل لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق جێگیرکراوە، تەنها پەرلەمان و حکومەت دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە یاساکە هەڵوەشێننەوە”.                                                                  

ئازاد عومەر، گوتیشی”لەسەرەتای دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتمان بە نوسراوی فەرمی داوای لە حکومەتی عێراقی کردووە، باجی سەر کارتی مۆبایل لاببرێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە”.                                                                                                                                    

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، جەختیشیکردەوە”لەو بڕوایەدا نیم لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی وەڵامی نوسراوەکەمان بداتەوە، ئەگەر وەڵامێکیش بداتەوە دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایبودجەوە”.                                                                                                                                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com