کورد بە مەرج پشتگیری دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، دەستوور جێبەجێ بکات و دەست بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی کورد نەبات، کورد پشتگیری دەکات.                                         

ئێوارەی رۆژی شەممە ١-٢-٢٠٢٠، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، بە فەرمی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق راسپارد. عەلاویش رایگەیاند”حكومەتێكی دادپەروەر پێكدەهێنێت، كە دوور بێت لە پشك پشكێنەی تائیفی و حزبی”.                                                                                                         

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی هەڵوێستی کورد بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند”کورد هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو کەسەدا نییە کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرۆکوەزیران، بزانێت کە کورد خاوەنی مافە و مافەکانیشی لە ناو دەستوری عێراقیدا دیاریکراوە”.                                                                  

ناسر هەرکی دەڵێت”ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بیەوێت دەستور جێبەجێ بکات و دەست بۆ کەمکردنەوەی مافەدەستورییەکانی هەرێمی کوردستان نەبات، ئەوکاتە ئێمەش وەک پێکهاتەی کورد لە عێراقدا هیچ کێشەیەکمان نابێت و پستگیریشی دەکەین”.                                     

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەدەکات، ئەگەر سەرۆک وەزیرانی نوێ، بیر لەوە بکاتەوە کە بەعەقڵیەتی پێش ٢٠٠٣ و پاش ٢٠٠٣ لە عێراق مامەڵە لەگەڵ کورد بکات، بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابێت”چونکە ئێمەی کورد ئەمڕۆ خاوەنی کۆمەڵە مافێکی خۆمانین و داکۆکی لە مافەکانی خۆشمان دەکەین، هەروەها سەنگی خۆمان لە ناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە”.                                                                                                                                   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com