نوچە-المعلومە
ئەمین بەکر، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران- لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت، محەمەد تۆفیق عەلاوی، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و لایەنە کوردیەکان ڕوانگەیەکی ئەرئنیان بە نسیبەت عەلاوییەوە هەیە.
بە گوتەی ئەمین بەکر، لایەنە کوردیەکان دڵنیان لەوەی، کە عەلاوی بتوانێ سەرکەوتوو بێت.
لە هەمان کاتدا، هۆشیار عەبدولڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت، هیچ شتێک نەگۆڕاوە و لە نێوان عەلاوی و عادل عەبدولمەهدی و جیاوازییەک نابینن.
بە گوتەی هۆشیار عەبدولڵا، عەلاوی بژاردەی هاوپەیمانیەکانی سائیروون و فەتحە و خاڵە هاوبەشەکانی عەلاوی و عەبدولمەهدی لە رۆژانی داهاتوو دەردەکەوێ.