نوچە-ڕۆیتەرز
دوای ئەوەی کە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ٤ سەرباز و برینداربوونی ٩ سەربازی دیکەی لە لایەن سوپای سوریاوە پشتڕاست کردەوە، ئەنقەرە هۆشداری دایە رژێمی بەشار ئەسەد.
ئەممڕۆ دووشەممە ٣ی فێبریوەری، ئەنقەرە ڕایگەیاند: بە ڕەوای دەزانێ سەربازانی سوری بکاتە ئامانج.
گوتەبیژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا دەڵێت, ئێمە سەربازانی سوری, کە لە باکوری ئیدلیب جێگیر کراون, دەکەینە ئامانج.
تورکیا هاوکات داوا لە rوسیا دەکات, هێزەکانی خۆی نەکاتە قەڵغانی سەربازانی سوری.
ئەنقەرە وێڕای هۆشداری دا بە دیمەشق دەڵێت, سوپای سوریا وەک گروپی تیرۆریستی هەڵسوکەت دەکات.