نوچە
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوامە لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی.
ئەمڕۆ (دووشەممە 3-2-2020) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەسەر پرسی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق بەردەوامە، بەڵام هەندێک کێشەی تەکنیکی لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە”.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم گوتیشی “ئەگەر سەرژمێری بەمەبەستی پەرەپێدان بێت، ئەوا پشتگیری لێدەکەین”.
دارا رەشید ئاماژەی بەوەشدا “سەرژمێری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت”.