نوچە
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆرۆنا و مەترسیداربوونی، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڕیاریاندا له ماوه‌ی 10 رۆژدا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی له شاری ووهان بینات بنێن.
بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی چین، نه‌خۆشخانه‌كه به كه‌متر له 10 رۆژ ته‌واو بووه و ئێستاش ئاماده‌یه تووشبووانی تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
بە پێی ئاژانسەکە، له درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه، نزیكه‌ی 7 هه‌زار و 500 كرێكار به شه‌و و رۆژ به بەرده‌وامی كاریان كردووه.
ئاژانسه‌كه دەڵێت، ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشخانه‌كه له كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی پێشوه‌خته ئاماده‌كراو بنیاتنراوه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له بواری بنیاتنان، به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌ی ئێستا كه نه‌خۆشی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ند شارێك له‌و وڵاته داخراون.