ئەمریکا: ئێران هەوڵی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی دەدات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، یەک مانگ دوای کوژراونی فەرماندەی سوپای قودس، ئێران هەوڵی تۆڵە کردنەوە دەدات.

جەنەڕاڵ فرانک مەک کەنزی دەڵێت، ئەمریکا چاوەڕێی کاردانەوەی ئێرانە، بەرامبەر بە کوژرانی قاسم سولەیمانی.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا، ئێران لە دوای هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، چالاکی موشەکی خۆی سنووردار کردۆتەوە.

جەنەڕاڵ مەک کەنزی دەشڵێت، پێمان وایە ئێران لە ئیرادەی ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تێگەیشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com