شەڕی راستەوخۆی تورکیا و سوریا دەستیپێکرد

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی توند لە حکومەتی سوریا دەکات و دەڵێت، 40 پێگەی سوپای سوریا کراونەتە ئامانج.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 3-2-2020) وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد، کە چوار سەربازیان لە ئەنجامی بۆردوومانی حکومەتی سوریا لە نزیک ئیدلب کوژراون. لەدوای ئەو هێرشە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، پێش سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ رایگەیاند: وەڵامی هێرشەکەی ئیدلب وەک خۆی دەدەنەوە. 

ئەردۆغان لەبارەی چۆنیەتی وەڵامی تورکیا بۆ ئەو هێرشەی لەلایەن حکومەتی سوووریاوە کراوەتە سەر هێزەکانیان لە ئیدلب گوتی: ”40 پێگەی سوپای سوریا کراونەتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی تورکیا 30 بۆ 35 چەکداری سەربە حکومەتی سوریا کوژراون”. 

سەرۆککۆماری تورکیا گوتی “زۆر زۆر بە بەهێزی، تۆپخانەکانمان و فڕۆکە شەڕکەرە F-16-ەکان لەسەر هێرشەکەیان بەردەوامن و ئەوانەی ئەم هەڵەیەیان کرد، لەگەڵ وەڵامدانەوەی تورکیا تێدەگەن، کە تووشی چ هەڵەیەک بوون”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی ئیدلب تورکیا هێزەکانی خۆی بە ئاراستەی شارەکە دەبات و پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا زیاتر دەکات.

تورکیا نیگەرانە لە ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی سووریا کە سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەستی 12ی کانوونی دووەمی ئەمساڵی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. 

لەلایەكی دیكەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، توركیا لە دەرگەی سنووری كەفەری باكووری ئیدلب، دوێنێ 320 بارھەڵگر چەك و پێداویستی سەربازی و لۆجستی ناردووەتە سووریا كە بەرەو ئیدلب و حەلەب نێردراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com