نوچە-ڕوسیا الیوم
کۆمیساریای مافەکانی مرڤ لە عێراق، دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی چوار مانگی ڕابردووی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤی عێراق، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە، بە لانیکەم ٥٥٦ کەس کوژراون.
علی البیاتی، ئەندامی ئەم کۆمیساریایە دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی، کە لە ٢٥-ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩-وە کوژراون دەگاتە ٣٣٩ کەس.
بە گوتەی البیاتی، قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای عێراق ١٥٨ کەس بوو، لە کۆی چوارمانگی ڕابردوو ٥٥٦ کەس کوژراون کە لەم رێژەیە ١٣ کەسیان لە هێزە ئەمنیەکانی عێراقین.