هێرش کرایە سەر سوپای تورکیا

0

نوچە: ئاژانسەکان

سوپای سوریا چوار سەربازی توركیا دەكوژێت و ژمارەیەكی دیكەش بریندار دەكات. ھاوكات توركیا ھەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كرد، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار سەربازیان لە ھێرشێكی سوپای سوریا بۆ سەر خاڵێكی چاودێرییان لە دەورووبەری ئیدلب كوژراون و نۆ سەربازی دیكەش بریندار بوونە، كە برینی یەكێكیان سەختە.

لەوبارەوە ئیبراھیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند “تۆڵەی كوژرانی سەربازەكانمان لە ئیدلب دەكەینەوە”.

لەلایەكی دیكەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەلێت، توركیا لە دەرگەی سنووری كەفەری باكووری ئیدلب، دوێنێ 320 بارھەڵگر چەك و پێداویستی سەربازی و لۆجستی ناردووەتە سوریا، كە بەرەو ئیدلب و حەلەب نێردراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com