نوچە
دهستهی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی هاتنهوهى جەژنی چلەی زستانی ئێزدییەکان، پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی له کوردستان و جیهان کرد.
لە پەیامەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھاتووە “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی زستانى ئێزدییهكان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی و خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایهی ئاشتی و ئارامی و قوڵبوونەوەی زیاتری گیانی تهبایى و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و ببێتەمایەی ئازادکردنی سەرجەم دیلهكان و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکانیان”.