نوچە-ڕوسیا الیوم
سوپائ ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی فێبریوەری، مانۆڕێکی سەربازی بەربڵاوی لە چەند قۆڵەوە دەستپێکرد.
گوتەبیژی سوپای ئیسرائیل رایگەاند: لەم مانۆڕە سەربازییەدا هێزەکانی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی و هەروەها دەزگای زانیاری سوپای ئەم وڵاتە، بەشدارن.
ئەم مانۆڕە سەربازییە، تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبیت.
ئامانج لەم مانۆڕە، بردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی سوپای ئیسرائیلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی دەرەکی.