نوچە
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستیپێكرد، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی شارەكەش دوپاتیدەكاتەوە، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و هەموو شوێنێك دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ (شەممە ٢-٢-٢٠٢٠) تیمە تایبەتەكان دەستیان بە لابردنی كارەبای زیادەڕۆ كرد، کە ئەمەش دوای كۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی پارێزگای هەولێر بۆ بەشدارانی كارەبای نیشتمانی دانابوو بۆ لابردنی زیادەڕۆیی سەر كارەبا.
لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەو زیادەڕۆییانەی كراونەتە سەر كارەبا، كاریگەریی زۆری لەسەر هێڵەكانی كارەبا هەبوە، لەماوەی رابردوشدا خەڵكێكی زۆر سەردانی فەرمانگەكانی كارەبایان كردوە بۆئەوەی پێش هەڵمەتەكە كارەبا زیادەڕۆكانیان ببڕدرێت.
قائیمقامی ناوەندی هەولێر جەختی لەوە كردەوە، کە هەڵمەتی لابردنی كارەبای زیادەڕۆ بەردەوام دەبێت و هەموو شوێنێك دەگرێتەوە.