نوچە-ئاژانسەکان
بریت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی ئیدارەی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش، دوای ئەوەی، کە تویتێکی سەبارەت بە پشتگیریکردنی محەمەد عەلاوی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بڵاو کردەوە، دوای چەند کاتژمێرێک تویتەکەی سڕییەوە.
مەککۆرگ لە تویتەکەیدا نووسیبووی: عەلاوی بژاردەیەکی بەتوانا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانە، بەم حاڵەشەوە بە سەرنجدان بە پێکهاتەی پەرلەمان لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨-ی عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفت بەرەوڕوو دەبێتەوە. رێگە بدەن هیوادار بین، کە دەتوانێ چاکسازی بکات و عێراق بەرەو هەڵبژاردنێک ببات، کە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت. عەلاوی شیاوی ئەوەیە، کە پشتیوانی تەواو و بەپەلەی ئەمریکای هەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، کە هۆکاری سڕینەوەی ئەم تویتەی مەکگۆرک ناڕوونە.