عەلاوی: من سەرۆکوەزیرانم

0

نوچە-ئاژانسەکان

میدیاکانی عێراقی دەڵێن، بەرهەم ساڵح، محەممەد عەلاوی، وەک کاندیدی پۆسەتی سەرۆکوەزیران ڕاسپاردووە، کە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێ.

محەمەد عەلاوی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

لە ئەگەری دژایەتی نەکردنی لایەنەکان، عەلاوی ئەرکدار دەبێت لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا کابینەکەی بناسێنێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە خۆپیشاندەرانی عێراقی لە شارەکانی زیقار، کەربەلا، بەسرە و بەغدا، دژایەتی خۆیان لەگەڵ کاندیدابوونی عەلاوی بۆ ئەم پۆستە خستۆتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com